لەم هەفتەیەدا بەغدا ئەم مووچەیە دەنێرێت بۆ هەرێم

هەواڵ / ئابوری :: 28/01/2018‌ :: 34550‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ له‌ به‌غداوە ده‌گاته‌ هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.


ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى رابردوو وه‌فدێكى باڵاى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێری كرد و دڵنیای كردینه‌وه‌ لە دابینکردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌".

وتیشى "وه‌فده‌كه‌ى به‌غدا ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى مانگى كانوونى دووه‌مى 2018ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌گاته‌ هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت".

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا، مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى دووه‌م و كانوونى یه‌كه‌م 2017ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابه‌شكرا، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ى مانگى كانوونى دووه‌مى 2018 یان پێنه‌دراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure