بانكى رافیده‌ین خزمه‌تگوزاریی حه‌واڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌گه‌ڕده‌خات

هەواڵ / ئابوری :: 28/01/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ینى حكومى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی کانونی دووەمی 2018 ئاشكرایكرد، خزمه‌تگوزاریی ئاڵوگۆڕى دراو به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌نێوان لقى بانكه‌كه‌ و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان  له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق به‌گه‌ڕخست.


نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "دواى به‌گه‌ڕخستنى سیستمى ئاڵوگۆڕى دراو به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى، هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ئاسانى پاره‌ له‌نێوان بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان و حكومییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن به‌خێراترین شێوه‌".

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه‌ ژمێره‌ى بانكییان نیه‌، ده‌توانن پاره‌ حه‌واڵه‌ بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure