وادەی کۆتایی ڕەشەباكەی سلێمانی راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2018‌ :: 9052‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
پاش ئەوەی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە لەشاری سلێمانی ڕەشەبا ھەڵیکرد، كەشێكی ساردی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی زانیاری لەسەر کۆتاییھاتنی ڕەشەباکە بڵاودەکاتەوە.


دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەی سلێمانی گرتەوە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە بایەکی بەھێزی وشک ناوچەکەی گرتۆتەوە کە تا دوو ڕۆژ بەردەوامدەبێت".

وتیشی "خێرایی ڕەشەباکە ٢٥ بۆ ٤٠ کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا کە تاڕۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت و پاشان لاواز دەبێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی سێ رۆژی بارانباریندا بڕی ٣٥ ملیمەتر باران باریوە کە کاریگەری دەبێت بۆ ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە