بانكى ناوه‌ندى 10 ملیۆن دۆلار فرۆشى دراوى بیانى كه‌م ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 28/01/2018‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ مه‌زادى رۆژانه‌ى دراوى بیانیدا، فرۆشى دۆلارى كه‌مكردۆته‌وه‌ و 142.99 ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه‌، له‌ كاتێكدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 153.18 ملیۆن دۆلار فرۆشتوه‌، به‌وه‌ش 10.19 ملیۆن دۆلارى كه‌مكردۆته‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى كانووى دووه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، كه‌ به‌ به‌شدارى 37 بانك و 8 كۆمپانیاى حه‌واڵه‌ى دراو، مه‌زادى فرۆشى دراوى بیانى ئه‌نجامداوه‌ 142.99 ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه‌، له‌ كاتێكدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 153.18 ملیۆنى فرۆشتوه‌ و به‌گشتى كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ كاش و حه‌واڵه‌ فرۆشراوه‌ 185.19 ملیۆن دۆلار بووه‌.

بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنى به‌هاى دراوه‌ بیانییەکان و دینار، رۆژانه‌ به‌شێوه‌ى زیادکردنی ئاشکرا دراوى بیانى ده‌فرۆشێت، زیادكردنى قه‌باره‌ى فرۆشى دۆلاریش كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌هاكه‌ى ده‌بێت له‌ بازاڕدا.

ئه‌مڕۆش له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان به‌هاى دۆلار به‌دینار جۆرێك له‌ جێگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 124.300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure