نرخى دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 28/01/2018‌ :: 1348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 28ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 124 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار  دابه‌زینى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 2500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 176 هه‌زار و 250 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوون:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 450 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 176 هه‌زار و 250 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure