نوێنەرانی ئەنجومەنی پێکنەهێنراوی هەڵەبجە لەگەڵ پەرلەمان کۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2018‌ :: 292‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاروایە سبەی یەکشەممە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کاندید بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، لەبینای پەرلەمان کۆبنەوە، لەسەر پرسی پێکنەهێنانی ئەو ئەنجومەنە و کێشەکانی بەردەمی.


ئاری عەبدولەتیف،  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە ڕێکخەر و سەرپەرشتی شاندەکە دەکات، ڕایگەیاند بۆ چارەسەری گرفتەکانی پێکنەهێنانی ئەو ئەنجومەنەو چەند پرسێکی تر، ئەو دانیشتنەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێکخستووە، ده‌ڵێت "دەخوازین پەرلەمان گرفتەکانی ئەو پارێزگایە بە ڕێکاری یاسایی و پشتبەستن بە بنەمای یاسایی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چارەسەربکات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure