هاوپەیمانی حزبەكوردییەكان لەناوچە كێشە لەسەرەكان هەڵوەشایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2018‌ :: 451‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
هاوپەیمانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شیوعی لە هەرسێ پارێزگای  كەركوك، موسڵ و دیالە هەڵوەشایەوە.


هەندرێن ئەحمەد، وتەبێژی حزبی شیوعی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 27ی كانوونی دووەمی 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "لەسەرەتادا هەوڵدرا هەموو حزبە كوردستانییەكان یەك هاوپەیمانی دروست بكەن، بەڵام ئەمە سەری نەگرت و بۆیە لە پارێزگاكانی كەركوك، موسڵ و دیالە هەریەك لە پارتی، یەكێتی ، شیوعی و چەند حزبێكی تر هاوپەیمانیمان لەو سێ پارێزگایە دروستكرد".

وتەبێژی حزبی شیوعی وتیشی "بەهۆی ئەوەی حزبێك لەو ناوچانە بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد، بۆیە لە ئێستادا هاوپەیمانییەتییەكە بە شێوەیەكی رەسمی هەڵوەشاوەتەوە".

سەبارەت بە كەمكردنی دەنگی كورد لەو ناوچانە، هەندرێن وتی "بە دەڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی دەنگی كورد دەبێت و ئەمەش بەهۆی ئەوەی حزبەكان بەرژەوەندی حزبییان خستە پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure