وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ئازادكرا

هەواڵ / جیهان :: 27/01/2018‌ :: 330‌ جار بینراوە
وه‌لید بن ته‌ڵاڵ

دواڕۆژ
پاش زیاتر له‌ دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا، ئازادكردنى ئه‌میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ،ى ملیاردێرى سعودى راگه‌یه‌نرا.


ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى كانونى دووه‌مى 2018 له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ى ئه‌و ملیاردێره‌ رایگه‌یاند، بن ته‌ڵاڵ ئازادكراوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى.

پێشتر ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ هۆتێل (ریتز كارلتۆن) چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ئه‌نجامدا و تیایدا پێشبینى خۆ له‌باره‌ى بێ تاوانى له‌هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و ئازادكردنى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا راگه‌یاند.

هه‌روه‌ك ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا روبه‌ڕووى هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كى نادروست بوبێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure