كورد لەكەركوك فەرامۆش دەكرێت
ئەندامێكی ئەنجومەن: بەجوداخواز وەسفمان دەكەن

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2018‌ :: 187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەدوای رووداوەکانی 16 تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە کوتلەی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فەرامۆش کراون و تەنانەت بۆ پێشوازی لەوەفدەکانیش کە سەردانی پارێزگاکە دەکەن، بانگهێشت ناکرێن.


لەسێ مانگی رابردوودا دوو جار وەزیری نەوت سەردانی پارێزگاکەی کردووەو ژمارەیەک وەفدی پەرلەمانی و بیانی چوونەتە شارەکە کە دوایینیان وەفدێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بوو، بۆ پێشوازی لەم وەفدانە بەتەنها کوتلەی عەرەبی و تورکمانی دەبینرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کورد خاوەن زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکوکە و لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقێش لەکۆی 12کورسی توانی 8 کورسی بەدەستبهێنێت.

ئازاد جەباری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت" لەرابردوودا بەشدار دەبووم لەکۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی و بۆ پێشوازی لەوەفدەکانیش سەرەتا ئێمەی لێ ئاگاداردەکرایەوە، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە".

وتیشی "لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کورد بەجوداخواز تۆمەتبار کراوەو ئەو سیاسەتەیش شۆڕبوەتەوە بۆ پارێزگاکە بەشێوەیەک کە هیچ حسابێک بۆ کورد ناکرێت لەکاتێکدا ئێمە خاوەن زۆرینەی دەنگی شارەکەین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure