نوێترین زانیاری له‌باره‌ى دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 26/01/2018‌ :: 10504‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى
سه‌رۆكی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كه‌می هاتنی نه‌وتی سپییه‌وه‌، له‌م زستانه‌دا هه‌موو شاره‌كه‌ نه‌وتی به‌رناكه‌وێت.


د. غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی بە دواڕۆژ ڕاگەیاند "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌ناو سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌ مه‌ڵبه‌ندی دوو و هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌گاته‌ مه‌ڵبه‌ندی سێ، بڕه‌كه‌شی زۆر كه‌مه‌، بۆیه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

باسی له‌وه‌شكرد "به‌هۆی كه‌می بڕی هاتنی نه‌وته‌وه‌ له‌به‌غداوه‌ كه‌ رۆژانه‌ 3-5 تانكه‌ر دێت، ناتوانرێت له‌م زستانه‌دا هه‌موو ناوشاری سلێمانی نه‌وتى بەسەردا دابه‌شبكرێت".

به‌پێی پلانێك بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت، سلێمانی دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر 13 مه‌ڵبه‌نددا كه‌ هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌خۆده‌گرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure