كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆى شاره‌كانى دەگۆڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/01/2018‌ :: 3110‌ جار بینراوە

دواڕۆژ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسى و بومه‌له‌زه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانونى دووه‌م-ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بارانده‌بارێت.


به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئاسمانى سه‌رجه‌م شاره‌كان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، نزمترین پله‌ى گه‌رما له‌ دهۆك و سلێمانى تۆمارده‌كرێت كه‌ پله‌ى 5 سه‌دییه‌ و به‌رزترین پله‌ى گه‌رماش له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 14 پله‌ى سه‌دییه‌. 

كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، تاكه‌ ناوچه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رى به‌فر بارینى لێده‌كرێت له‌ هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى دهۆك-ه‌.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە