نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 25/01/2018‌ :: 664‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 124 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 124 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەکرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 450 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 176 هه‌زار و 250 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  و 250 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوون:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 550 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 174 هه‌زار و 250 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  و 250 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure