وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌رمانی پێویست بۆ هه‌رێم دابین ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 25/01/2018‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئامێرو ده‌رمان و پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 دابین بكات.


 رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند" دوێنێ چوارشەممە له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆبووینه‌وه‌ و باسمان له‌ كێشه‌كانی ته‌ندروستی  له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد".

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی دابینكردنی ئامێره‌كانی پزیشكی و چاره‌سه‌ری كه‌می ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2018 ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure