بە جۆزەی 16 ئەمپێری و مۆلیدەی ئەهلی كارەبای ئەم پارێزگایە دەبێتە 24 كاتژمێر

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی كارەبا و كەمكردنەوەی فشار لەسەر وێستگەكان و محاویلەی گەڕەكەكان، بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریانداوە بە دنانی جۆزەی 16 ئەمپێری بۆ ماڵان بڕی 20 كاتژمێر كارەبا دابین بكەن و لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەكانیش ماوەی 4 كاتژمێر كارەبای بەردەوام بدەنە هاوڵاتیان.

سەعید قادر، بەڕێوبەری گشتی  كارەبای شارەزوور بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی كارەبا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییكانی سنورەكە كۆبوونەوەمانكردووە بۆ ئەوەی لە سنورەكەدا دەستبكەین بە دانانی جۆزەی 16 ئەمپێری لەبەرامبەر پێدانی نزیكەی 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی جۆزەی 16 ئەمپێر بە سوودی هاوڵاتیان و فەرمانگەی كارەبای دەشكێتەوە چونكە  

لەلایەك (محاویلە)گۆڕەری كارەبای گەڕەكەكان لەسوتان ئەپارێزێت هەروەها ئۆڤەر لۆدیش لەسەر فیدەرەكان  دروست نابێت، هاوكات بڕی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان دوو هێندەی ئێستا زیاد دەكات، بۆیە چاوەڕێی بەرپرسانی ئیدارین بۆ ئەوەی ڕاو بۆچونی هاوڵاتیان وەربگرن ئێمەش دەستبكەین بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە.

بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی دواڕۆژ دەكەوتووە كە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 54 مۆلیدەی ئەهلی ڕۆژانە و شەوانە لەكاتی نەبوونی كارەبای نشتیمانیدا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵە 30 هەزار هاوبەشی كارەبا بونیان هەیە، بۆیە بە دانانی جۆزەی 16 ئەمپێری بۆ هاوڵاتیان مۆلیدەكانیش دەمێنن و پێكەوە دەتوانن 24 كاتژمێر كارەبای بەردەوام بۆهاوڵاتیان دابین بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure