لەسبەینێوە کەشوهەوای هەرێم بەتەواویی دەگۆڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2018‌ :: 24536‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزەزانى هه‌رێمى کوردستان ئاشکرایده‌کات، له‌ شه‌وى پێنجشه‌ممه‌وه‌ 25ی کانونی دووەم، بارانبارین ته‌واوى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ناوچه‌ سنوورى و شاخاوییه‌کانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.


بژارئه‌کره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینییه‌کان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و  بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ 25ى کانونى دووه‌م نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ڕوو له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوى و سنوورییه‌کانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بارانبارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌کان به‌ڕێژه‌یه‌کى زیاتر له‌ سه‌نته‌رى شاره‌کان ده‌بارێت و ئه‌و بارانبارینه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ڕۆژى دواتر، به‌ڵام به‌شێوه‌کى که‌متر و بچڕپچڕ.

به‌رپرسى به‌شى پێشبینییه‌کان، ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد، له‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌کى سارد ڕووده‌کاته‌ هه‌رێمى کوردستان و پله‌کانى گه‌رما نزمده‌بێته‌وه‌ بۆ ژێر سفر و بارانبارینیش به‌رده‌وام ده‌بێ به‌شێوه‌ى که‌م و بچڕپچڕ.

وتیشى "ڕۆژى شه‌ممه‌ بارسته‌هه‌وایه‌کى که‌م له‌ خۆڵ و تۆز له‌گه‌ڵ بارانبارینه‌که‌ ڕوو له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، به‌ڵام رێژه‌که‌ى زۆر نییه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure