ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2018‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى كانونى دووه‌م، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ سلێمانى كۆببێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت "ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریكردنى رۆژى كۆنگره‌ى یه‌كێتییه‌".

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، به‌ دواڕۆژى وت "كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ سلێمانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆده‌بینه‌وه‌، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیاریكردنى رۆژى كۆنگره‌ى یه‌كێتییه‌".

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، جگه‌ له‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى دیاریكردنى كۆنگره‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دیاریكردنى 10 كه‌سى نوێ ده‌كه‌ن بۆ مه‌كته‌بى سیاسى كه‌ ئه‌مه‌ش راى جیاوازى له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیان و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم و عێراقیش ده‌كه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure