نرخی دۆلار دادەبەزێت

هەواڵ / ئابوری :: 23/01/2018‌ :: 22057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە زیاتر لە سێ مانگە بۆ ئەو نرخە دانەبەزیوە.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى  به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124.600 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 125.100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 
له‌ شارى به‌غدا 100 دۆلار به‌ 123.850 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ماوه‌ى زیاتر له‌ 6 مانگه‌ بۆ ئه‌وه‌ نرخه‌ دانه‌به‌زیوه‌، هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى دۆلاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  بانكى ناوه‌ندى كه‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 14 ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دۆلار.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 125.100 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 124.600 دینار.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure