کارەبای کەرکوک ١٠٠ میگاوات زیاددەکات

هەواڵ / عێراق :: 23/01/2018‌ :: 229‌ جار بینراوە

دوارۆژ، نوسینگەی کەرکوک
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ئاشکرایدەکات ١٠٠ مێگاوات کارەبای کەرکوک زیاد دەکات، ئەوەش دوای چاککردنەوەی وێستگەیەکی کارەبا.


بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک کە کۆپییەکی دەستی دوارۆژ کەوتووە، ئاماژە بەوەدەکات "بەھۆی تێکچوونی چەند وێستگەیەکی کارەبای کەرکوک و بڕینی ئەو بڕە کارەبایەی لەلایەن وەبەرھێنەرێکی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ کەرکوک دەنێردرا، کاریگەری لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانی پارێزگاکە ھەبوو، بەڵام توانرا بە بڕیاری وەزیری کارەبای عێراق بەشێکی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین".

لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ئەوەش خراوەتەڕوو "وەزیری کارەبای عێراق بڕیاریداوە بە زیادکردنی ١٠٠ مێگاوات کارەبای کەرکوک. ھەروەھا چاککردنەوەی وێسTگەی کارەبای تازە کە توانای بەرھەمھێنانی ٢٦٠ مێگاوات کارەبای ھەیە".

ئەم راگەیەنراوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دوای ئەوە ھات دوێنی دووشەممە، وەزیری کارەبای عێراق و پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەسەر کێشەی کەمیی کارەبای پارێزگاکە کۆبوونەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure