رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ به‌ هاوكارى ئێران

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2018‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 23ی کانونی دووەمی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:
- 12/5 هه‌ڵبژاردنى (نوێنه‌ران)ه‌
  * كۆمسیۆن: بۆ هه‌ڵبژاردنى كوردستان چاوه‌ڕێى په‌رله‌مان و حكومه‌تین
- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم: گفتوگۆى هاوسه‌نگ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا
- توركیا چۆك به‌ عه‌فرین دانادات
- بۆچى ئه‌ردۆغان په‌لامارى عه‌فرین ده‌دات؟
- سه‌ردانى وه‌فدى باڵاى هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه‌
- رۆڵى وڵاتان گرنگه‌ بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكانى هه‌ولێر و به‌غدا
- عوسمان كێمنه‌یى: دایكم یه‌كه‌مین مامۆستام بوو كه‌ فێرى گۆرانى گوتنى كردم
- به‌رخودانى كۆبانێ له‌ كتێبى نووسه‌رێكى فڕه‌نسیدا
- وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان روو له‌ بازاڕه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن
- عێراق حسابێكى بانكى بۆ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌
- دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك دواكه‌وتووه‌

خه‌بات:
- ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا پشتگیریى بۆ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى
- ئێران به‌ڵێنى دا هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بكات
- نێچیرڤان بارزانى: ئێرانییه‌كان خواستى خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیریى له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن
- مه‌حمود عوسمان: ئێران ده‌توانێ كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا چاره‌ بكات
- یه‌كێتیى ئه‌وروپا: تا راده‌یه‌كى زۆر له‌ ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر عه‌فرین نیگه‌رانین
- رۆژنامه‌یه‌كى سویدى: كورد له‌برى جیهان شه‌ڕى كرد و جیهانیش كوردى به‌ته‌نیا جێهێشت
- فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن
- ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رۆژى 12ى ئایارى داهاتووى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند كرد
- كاندیدانى ماسته‌ر و دكتۆرا یاداشتێك ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
- له‌ دوو رۆژى داهاتوودا واده‌ى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نرێت
- زانكۆیه‌كى چیكى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌
- هه‌ولێر شه‌ش كه‌س به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ بوونه‌ قوربانى
- هه‌ڵه‌بجه‌ .. بازاڕێكى تایبه‌ت به‌ خانمان كرایه‌وه‌ .. بێ به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك دوكانى ناو قه‌یسه‌ریه‌كى شاره‌وانیان داونه‌تێ
- ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌ له‌ كوردستان نییه‌

ئاوێنه‌:
- هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌: روسیا به‌ئه‌ندازه‌ى توركیا تاوانباره‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین
- نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران: حكومه‌تى هه‌رێم زۆربه‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى جێبه‌جێ كردوه‌ كه‌ به‌غدا داواى ده‌كات
  * رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ به‌ هاوكارى ئێران
- جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان: نابێت هه‌رێمى كوردستان بچێته‌ ژێر داواى ئێران ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ باشوور ده‌رمان بكه‌ن
- سكرتێرى رێكخراوى كه‌مئه‌ندامان: تائێستا سێ حزب به‌ڕه‌سمى داوایان لێكردوم خۆم كاندید بكه‌م
- خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى موچه‌ى خانه‌نشینى ده‌كرێت
- هێشتا نیوه‌ى ئاواره‌كانى خورماتو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌
- به‌غدا ده‌رگا به‌ڕوى حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌كاته‌وه‌
  * تاكه‌ به‌ربه‌ستى به‌رده‌م رێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر قه‌رزه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه‌
- مه‌حمود حاجى ساڵح وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: 98 هه‌زار كه‌س مانگانه‌ مینحه‌ى شه‌هیدانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ ده‌كاته‌ 40 ملیار دینار
- په‌كه‌كه‌ كارته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كات .. به‌ته‌نیشت هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌رێمێكى تر دروست ده‌كرێت
- تۆمارى ده‌نگده‌ران گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانه‌
- مه‌ریوان ئیبراهیم: دراماى دۆبلاژكراو دراماى كوردى له‌ناوبرد
- حیزب له‌ باشوورى كوردستاندا، وه‌ك ئامرازى دوبه‌ره‌كى
- باخچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار پێداویستییه‌كانى تێدانیه‌، زیاتر بایه‌خ به‌ ناوشار دراوه‌
- ده‌سه‌ڵاتى دوو ژن له‌ ئه‌وروپادا .. مێركڵ و ئه‌لیزابێس چۆن گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات؟

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادى له‌ داڤۆس جارێكى دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ .. ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ستپێكى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى به‌شدار ده‌بن
- نێچیرڤان بارزانى: سه‌ردانى به‌غدا سه‌ره‌تایه‌كى باشه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دواین زانیارى له‌باره‌ى كاره‌كانى لیژنه‌ى وردبینى مووچه‌ ده‌خاته‌ڕوو
- رێژه‌ى بێكارى ئافره‌تان له‌ ئه‌مریكادا له‌ هه‌ژده‌ مانگى رابردوودا له‌ نزمترین ئاستیدایه‌
- داگیركارى حه‌شدى شه‌عبى داهاتووى عێراقى لێڵ كردووه‌

باس:
- به‌ یاساى لێبوردنى گشتى له‌ هه‌ولێر 100 كه‌س ئازاد كراون
- چه‌ند جۆره‌ كرێ و رسوماتێكى سه‌ر هاووڵاتییان كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌
- چه‌ند به‌شه‌خۆراكێكى مانگانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێ
- ته‌مه‌نى خانه‌نشینیى چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر درێژ ده‌كرێته‌وه‌
- تا ئێستا داهاتى سلێمانى نادیاره‌ 
- لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردندا نین له‌ كه‌ركوك
- مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌رى بانك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى: بانكه‌كانى حكومه‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ش ده‌خرێته‌ سه‌ر حیساب بانكیى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌
- مه‌رجه‌عێكى حه‌وزه‌ى عیلمى له‌ نه‌جه‌ف: عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى سیاسه‌تمه‌داره‌كانى 100 ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ دواوه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ: له‌كۆى 36 گوندى سنووره‌كه‌مان 23یان له‌ژێر ده‌ستى (په‌كه‌كه‌)دان
- له‌ هه‌ولێر گه‌نجێك وه‌به‌رهێنان له‌ كرم و سیسركه‌دا ده‌كات
- سه‌ره‌كیترین هونه‌رى زیوسازى له‌ ماردینه‌
- سیداره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر .. سیداره‌ كولتوورێكى جیهانییه‌ و كه‌س ناتوانێ خۆى بكاته‌ خاوه‌نى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure