مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2018‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسينگه‌ى هه‌ولێر
وا بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى كانونى دووه‌م،  مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ باره‌ى پرسى كۆنگره‌ و دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

 
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌دواڕۆژى ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ 23ى كانونى دووه‌م مەكتەبی سیاسی یەکێتی له‌ شارى سلێمانى، له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێكى هه‌نوكه‌یى وه‌كو كۆنگره‌ى حزب و دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێش ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆنگرەی چواره‌م دەبەستێت و کۆنگرە دواناخرێت، هه‌ربۆیه‌ش ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە دەدات.

وتیشى"یەکێتیی پلینیۆم نابەستێ و ھیچ ھەوڵێکیش لە ئارادا نییە بۆئەوەی لەبری کۆنگرە پیلینیۆم ببەستین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure