حکومەتی هەرێم لەبارەی كۆمپانیای دیلۆیت رونکردنەوە دەداتە نوێنەری وڵاتان

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2018‌ :: 369‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
رۆژی ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ حکومەتی هەرێمی کوردستان، یه‌كه‌م ڕاپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى "دیلۆیت"ی شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٧ بۆ ڕاى گشتیى ناوخۆ بڵاوکردەوەو دواتریش راپۆرتەکە پێشکەش بە نوێنەرانی وڵاتان لەهەرێم کرا.

ڕاپۆرته‌كه‌ ته‌واوى زانیارییه‌كان به‌ داتا و ژماره‌ى وردبینیكراو‌ له‌خۆده‌گرێت بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2017 كه‌ بڕى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو دواى داشكاندنى خه‌رجییه‌كان برییتى بووه‌ له‌ (٣ ملیار و‌ ٣٢٨ ملیۆن و٢١١ هەزار و١١٩‌) دۆلار، به‌ تێكڕاى نرخى (٤١) دۆلار و (٢٩) سه‌نت، بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراو به‌ بۆرى.

رۆژی دووشەممە ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، نوێنەرى کۆمپانیایی دیلۆیت، راپۆرتەکە بۆ نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە و کونسوڵەکان شیکرایەوە.

بەپێی راگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم باسی لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ هەردوو گه‌وره‌ كۆمپانیاى جیهانی (دیلۆیت) و (ئى واى) کردوە و وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى  کوردستان و گرنگی پرۆژەکە به‌ ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌فافییه‌ت له‌ كه‌رتى نه‌وت و گاز و نەهێشتنى كه‌موكورییه‌كان.

هەروەها هاتووە، عیمران فاڕوق نوێنەری کۆمپانیای دیلۆیت باسی لە پێشوازی حکومەتی هەرێم کرد بۆ پێداچوونەوە بە کەرتی نەوت و گازدا و ووتی پێداچوونەوەی ئێمە پرۆسەیەکی گشتگیر بوو، ئەوانیش پێشنیارەکانی ئێمەیان قبوڵکردووە و ئێستاش سه‌رقاڵى ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥  و ٢٠١٦ ی داهات و خەرجییەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە