نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2018‌ :: 321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 22ى كانوونى دووه‌م، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، دابه‌زینى به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 125.100 هەزار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 125.100 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 125.450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 125.400 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 125.100 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure