49 فه‌رمانگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كرێچین

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2018‌ :: 126‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین ناونیشان و مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2018 به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
- پێش كۆتایى ئه‌م مانگه‌، عێراق مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى ده‌نێرێت
- شه‌ڕڤانان و خه‌ڵك به‌رگرى له‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن
- فڕه‌نسا: كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ دۆخى عه‌فرین 
- عه‌بۆل گیان خوات له‌گه‌ڵ
- توركیا له‌ ئه‌مریكا توڕه‌یه‌ .. داواده‌كرێت ئه‌نقه‌ره‌ له‌ حكومه‌تى دیمه‌شق نزیك ببێته‌وه‌
- ئێران به‌ڵێن ده‌دات به‌ توندى وه‌ڵامى ئه‌مریكا بداته‌وه‌

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و حه‌سه‌ن رۆحانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر - تاران تاوتوێ ده‌كه‌ن
  * نێچیرڤان بارزانى: له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا ئێران هه‌میشه‌ ده‌رگاكانى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ بووه‌
  * حه‌سه‌ن رۆحانى: له‌ هاندانى سه‌رمایه‌دارانى وڵاته‌كه‌مان بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
- تا چه‌ند كورد و سوننه‌ ده‌توانن هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دوابخه‌ن؟
- دادگاى فیدراڵیى عێراق: نابێت گۆڕانكارى له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
- هه‌ولێر .. خۆپیشاندانێك بۆ شه‌رمه‌زاركردنى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
- سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ده‌كات
- ئێران له‌ هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نیگه‌رانه‌
- 15 هه‌زار كه‌س له‌ شاره‌ سوننیه‌كانى عێراق بێسه‌روشوێنن

رووداو:
- دیپلۆماتكارێكى ئێرانى بۆ (رووداو): رووحانى هه‌موو دیپلۆماتكارانى راسپاردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا
- 49 فه‌رمانگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كرێچین .. ساڵانه‌ دوو ملیار دینار كرێ ده‌ده‌ن
- هیتله‌ر له‌ كه‌ڵه‌ك خنكا .. گه‌نجه‌كه‌ ناوى هیتله‌ره‌ و ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌ و له‌ شارۆچكه‌ى خه‌باتى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر
- یه‌كێتى 50 رۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى ته‌واو نه‌كردووه‌
- به‌غدا به‌منزیكانه‌ مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێ
- 5 هه‌زار كه‌س مووچه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌غداش وه‌رده‌گرن 
- له‌ دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌
- دراوى ئه‌لیكترۆنى كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو
- په‌یمانگاى بروكینگر: ئه‌مریكا له‌ حساباتى هه‌ڵه‌ى خۆى ده‌رباره‌ى عه‌بادى په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌
- 220 هه‌زار قوتابیى عه‌ره‌ب له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خوێنن .. عه‌ره‌ب بۆ مانه‌وه‌ له‌ كوردستان هانا بۆ په‌رله‌مان ده‌به‌ن
- گه‌شه‌ى دانیشتووانى عێراق زیاد ده‌كات و هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه‌
- نرخى زه‌وى له‌ هه‌ولێر 30% به‌رزده‌بێته‌وه‌
- هه‌ولێر هێنده‌ى تاران و ئیستانبوڵ تاكسى تێدایه‌ 
- یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به‌هۆى كه‌میى باران ده‌بێته‌ به‌یار
- كۆمپانیاكانى نه‌وت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان
- توركیا و سعودیه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كه‌ى ئێران و عێراق نیگه‌رانن
- ئه‌مریكا خۆى بۆ شه‌ڕى كۆریاى باكوور ئاماده‌ ده‌كات .. به‌شێكى هێزه‌كانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه‌

چاودێر:
- عه‌فرین به‌ڵێنى به‌رخودانى داوه‌
  * سوڵتان ده‌ستى به‌ خوێنى عه‌فرین سور ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە