حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 53.7 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاى DNO

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

دوارٍۆژ
كومپانیاى DNO ى نه‌رویجى ئاشكراى كرد، بڕى 53.71 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت، وه‌ك شایسته‌ى دارایی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنى نه‌وت بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى كانوونى دووه‌م بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ رایگه‌یاندوه‌ "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ى كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى، بڕى 53.71 ملیۆن دۆلاریان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت، وه‌ك شایسته‌ دارایی به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌ى نه‌وت تاوكێ".

له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوش كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ بڕ‌ى 54.32 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت، وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى ئه‌یلول.

حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆتایی مانگى ئابدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاى دى ئێن و گه‌نه‌ڵ رێككه‌وتن بۆ پاكتاوكردنى شایسته‌ دارییه‌كانیان.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure