هۆشدارى دەدرێتە زیاتر له 74 کەناڵ

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2018‌ :: 1173‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێم مۆڵەتى هەفتەیەک دەداتە ئەو کەناڵانەى رسوماتیان نەداوە و ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بەقۆناغ پەخشەکانیان دادەخرێت.


محه‌مه‌د گەردى، بەڕێوەبەرى گشتى چاپ و بڵاوکردنەوەى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2018 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەناڵانەى تاوەکو ئێستا رسوماتیان نەداوە لەماوەى ئەم هەفتەیەدا رسوماتەکانیان بدەن بەپێچەوانەوە پەخشەکانیان رادەگیرێت.

وتیشى، کۆى ئەو رسوماتەى وەرنەگیراوە نزیکەى سێ ملیار دینار دەبێ و بۆ هەر کەناڵێکى ئاسمانى ساڵانە ١٠ ملیۆن دینارە و کەناڵى ناوخۆیش ئەگەر سەرتاسەرى بێت پێنج ملیۆن دینارە. ئه‌وه‌شى وت، نزیکەى ٩٨ کەناڵى ناوخۆیى و ٣٨ کەناڵى ئاسمانى و ١٦٠ رادیۆمان هەیە، لەم ژمارەیە نزیکەى ٧٤ کەناڵ قەرزران و پارەکەیان نەداوە.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى باسى لەوەشکرد، تاوەکو پارەى رسومات دەدەن پەخشى کەناڵەکەیان رادەگیرێت بەتایبەت ئەگەر لەم هەفتەیە پارەى دیاریکراو نەدەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure