رۆژنامەنوسێکی بریتانی: یەپەگە زیانی گەورە بە تورکیا و هاوپەیمانەکانی دەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2018‌ :: 699‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاتریک کۆکبێرن، پەیامنێری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژنامەی ئندپێندنتی بریتانی هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین کردوە. 


کۆکبێرن لەو وتارەیدا نوسیوێتی "ئایندەی ئەو ناوچە نیمچە سەربەخۆیەی کوردانی سوریا ناویان ناوە رۆژاڤا بە رێسێکی خوریەوە بەندە، بەڵام سەرباری ئەوەش یەپەگە هێزێکی چەکداری کاریگەرە و توانای هەیە زیانی گەورە بە سوپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی بگەیەنێت".

ئەو نوسەرە لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا رونیکردۆتەوە چاوەڕێ دەکرێت کە بزانرێت ئاخۆ ئەمریکا دوای شکستی داعش بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی یەپەگە یان لە سوریا پاشەکشە دەکات و ئەو هێزە بۆ چارەنوسی خۆی جێدەهێڵێت. 

کۆکبێرن ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە کوردانی عێراق پێشتر بەهەڵە لێکدانەوەیان بۆ پشتیوانیەکانی ئەمریکا لە شەڕی داعش کرد و ریفراندۆمیان کرد کە هەموو دەستکەوتەکانیان لەدەستچوو.

وتوشیەتی "بەراورد بە هێزەکانی پێشمەرگە یەپەگە رێکخراوترە، عەفرین گرێدراوی بەشەکانی دیکەی رۆژاوا نیە و بەرگریکردن لێی سەختە. لەدەستدانی عەفرین بۆ کوردەکانی سوریا مانای شکستی کۆتایی نیە، بەڵام نیشانەی پێشهاتی نوێیە".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure