چەکدارێک دوو کچ لەکەرکوک دەڕفێنێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2018‌ :: 300‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگەی کەرکوک
بنکەی پۆلیسی رەحیماوای پارێزگای کەرکوک ئاشکرای دەکات، چەکدارێکی نەناسراو بەجلوبەرگی سەربازییەوە دوو کچ دەڕفێنێت.


بەپێی ئاگادارکردنەوەیەکی بنکەی پۆلیسی رەحیماوای پارێزگای کەرکوک کە کۆپییەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ئاماژە بەوەدەکات "شەوی رابردوو 21ی کانونی دووەمی 2018 کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک، لە گەڕەکی سۆنەگۆلی چەکدارێک بەجلوبەرگی سەربازییەوە دوو کچی خانەوادەیەک دەڕفێنێت و تاکو ئێستاش چارەنوسی رفێنراوەکان نادیارە".

بەپێی ئاگادارکردنەوەکەی بنکەی پۆلیسی رەحیماوای پارێزگای کەرکوک ئەو دوو کچەی رفێنراون بەناوەکانی (شانێل ئاراز)ی تەمەن ١٩ ساڵ و (شاجوان ئاراز) تەمەن ١٦ ساڵ بوون.

لەدوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، حاڵەتەکانی رفاندن و دزیکردن لە ماڵان و ئۆتۆمبێل لەشارەکە زیادیکردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure