نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2018‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100  دۆلار به‌ 125 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 125 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 28 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure