هه‌ڵه‌بجه‌: تەرمی ژنێك دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2018‌ :: 1173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
ئەمشەو 21ی کانونی دووەمی 2018 لەهەڵەبجە تەرمی ژنێكى ته‌مه‌ن 37 ساڵ دۆزرایه‌وه‌ پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پزیشكى دادى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، درەنگانی ئەمشەو ته‌رمى ژنێكى ته‌مه‌ن 37 ساڵ گه‌یه‌نرایه‌ پزیشكى دادى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ فیشه‌كێك به‌رجه‌سته‌ى كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له‌هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و ژنه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌رمه‌كه‌ له‌ نزیك گوندى ( ده‌ڵه‌مه‌ڕ) لەپارێزگای هەڵەبجە دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گه‌یشتنى ته‌رمى ئه‌و ژنه‌ به‌ پزیشكى دادی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پەیامنێری دواڕۆژ زانیویه‌تى له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا كه‌سێك ته‌قه‌ له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى ده‌كات، به‌ڵام تائێستا نازانرێت چه‌ند كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا پۆلیس به‌دواى چاره‌نووسى سێ كه‌سى دیكه‌ى هه‌مان خێزاندا ده‌گەڕێت كه‌ پێكدێن له‌ باوك و برا و خوشكێك ئه‌و ته‌رمه‌شى كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ پزیشكى دادى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ندامى هه‌مان ئه‌و خێزانه‌ بووه‌ كه‌ تائێستا چاره‌نوسیان دیار نییه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە