دواڕۆژ ئاماری قوربانییەکانی ئەمڕۆی عەفرین بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2018‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەرپرسی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە عەفرین ئەمرۆ 21ـی کانونی دووەمی 2018 ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سەنتەری شاری عەفرین و دەوروبەری 21 کەس شەھیدبوون و چالاکێکی مەدەنیش دەڵێت "دایکێک و شەش لە منداڵەکانی پێکەوە شەھیدبوون".


رۆژھات رۆژ، بەرپرسی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە دواڕۆژی راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھێرشیانکردە سەر سەنتەری شاری عەفرین و دەوروبەری و بەهۆیەوە نۆ کەس شەهیدبوون".

وتیشی "لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆ  و دوێنێدا تائێستا 21 کەس شەهیدبوون".

لەلایەکی دیکەوە شیرین عەفرینی، چالاکی مەدەنی بە دواڕۆژی رایگەیاند کە حەوت لە قوربانییەکانی ئەمڕۆ کە لە دایکێک و شەش منداڵ پێکهاتبوون و ئاوارەی ئیدلب بوون و بەرەگەز عەرەبن، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا خانووەکەیان رووخاوە بەسەریاندا و سەرجامیان گیانیان لەدەستداوە. 

دەشڵێت "زیاتر لە 27 کەس لەو بۆردومانەدا بریندرابوون و باری تەندروستی 10 لە بریندارەکان ناجێگیرە و ژمارەی بریندارەکان روو لە زیادبوونە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure