هۆكاری دواخستنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق له‌كه‌ركوك ئاشكراده‌بێت
هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2018 :: 222 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان، هێشتا كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی سه‌ر سندوقه‌كان له كه‌ركوك بڕه پاره‌ی ئه‌و رۆژه‌یان وه‌رنه‌گرتووه كه 180 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك.
شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌كوردستان به دواڕۆژ ی وت "دواكه‌وتن له خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق له كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشته وردبینی له لیستی ناوی كارمه‌نده‌كان ته‌واونه‌بووه كه نوسینگه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌شیكردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌پرۆسه‌ی وردبینییەكهیش روبه‌ڕووی گرفت بونه‌ته‌وه، چونكه پێشینه‌ی كارمه‌نده‌كان و داتا و زانیارییه‌كان فه‌وتاوه له‌دوای رووداوه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رۆژه‌دا ئه‌ركیان بینیوه و شایسته‌ن مافی خۆیان وه‌ربگرن.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن جه‌ختیكرده‌وه، بڕه پاره‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركوك ئاماده‌یه و هه‌ر كاتێك پڕۆسه‌ی وردبینی له‌لیستی ناوی كارمه‌نده‌كان ته‌واوبێت ده‌ستبه‌جێ دابه‌شده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه هه‌فته‌ی رابردوو نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌رێم، یاداشتێكی پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی نیشتمانی كردووه سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق.