برێک پارە و ئاڵتوونی ماڵێک لە کەرکوک دەدزرێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگەی کەرکوک
بنکەی پۆلیسی عروبەی پارێزگای کەرکوک ئاشکرای دەکات چەند دزێک ھەڵدەکەوتنە سەر ماڵی ھاوڵاتیەک لە گەڕەکی رزگاری شاری کەرکوک و بڕێک ئاڵتوون و پارەی ماڵەکە دەدزێت.


بەپێی ئاگادارکردنەوەیەکی بنکەی پۆلیسی عروبەی پارێزگای کەرکوک کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە ئەوە دەخاتەڕوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ ی بەیانی، چەند دزێک ھەڵدەکەوتنە سەر ماڵی ھاوڵاتییەک بەناوی سیھام غەنی لە گەرەکی رزگاری و دواتر خۆی و خێزانەکەی لە ژورێکی ماڵەکە دەبەستنەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بەبڕی نزیکەی ١٢ ملیۆن دینار ئاڵتوونیان دزیوە جگە لە دزینی ٦٠٠ ھەزار دیناری عێراقی".

ئەمە لەکاتێکدا شەممەی رابردوو بنکەی پۆلیسی عەدالەی پارێزگای کەرکوک بڵاوی کردەوە، پێنج کەسێک بەجلوبەرگی پۆلیسی فریاکەوتن دەچنە سەر ماڵی فەرمانبەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکور لە گەڕەکێکی عەرەب نیشینی پارێزگاکە و بڕێک پارەی ماڵەکە دەدزن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure