نرخی ئەمڕۆی دراوە جیهانییەكان لەبازاڕەكانی هەرێمى كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 21/01/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 21ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100  دۆلار به‌ 125 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 125 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 28 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 28 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure