تەرمی 15 ئاوارەی سوریی لە شاخەكانی لوبنان دەدۆزرێنەوە

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2018‌ :: 295‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 لە سنووری نێوان سوریا و لوبنان، تەرمی پانزە ئاوارەی سوریی كە هەوڵیان دابوو بە قاچاخ و لە شاخەكانەوە بچنە ناو لوبنان، دۆزرانەوە و چەندین منداڵیش لە ناو تەرمەكاندا هەن.

 
وەزارەتی بەرگری لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە 21 كانوونی دووەم لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە،  پانزدە ئاوارەی سوری رۆژی هەینی، دوای ئەوەی قاچاخچییەكان ئەوانیان لە كۆیستانە سنوورییەكان جێیهێشتبوو، بەهۆی ونكردنی رێگا لەسەرمادا رەقبوونەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، 13 تەرم لە رۆژی هەینی و دوو تەرمیش رۆژی شەممەی رابردوو دۆزراونەتەوە و كۆمەڵێك لە پەنابەرەكانیش رزگاركراون.

 لوبنان چوار ملیۆن كەس دانیشتووی هەیە، لە ساڵی 2011شەوە كە شەڕی ناوخۆیی سوریا دەستیپێكردوە، یەك ملیۆن و 500 هەزار، پەنابەری سوریی وەرگرتووە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure