كاركردنى كۆمپانیایه‌كى ئینتەرنێت لەكەركوك راگیرا

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2018‌ :: 650‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزە ئەمنییەكانی عێراق هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك-یان لەكەركوك راگرت و نوسینگەی كۆمپانیاكەشیان داخست.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك ئەمشەو 20ی كانونی دووەم بە دواڕۆژی وت "تیمێكی دەستەی پەیوەندییەكانی كەركوك بەیاوەری هێزەكانی ئاسایشی نشتیمانی چونەتە سەر كۆمپانیای فاستلینك لەسەنتەری شارەكە و دوای ئەوەی كارمەندەكانیان ناردووەتەوە ماڵەوە، نوسینگەكەشیان داخستووە".

وتیشی "هۆكاری داخستنی كۆمپانیاكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مۆڵەتی فەرمیان نییە لەلایەن وەزارەتی پەيوەندییەكانی عێراق بۆ كاركردن لەكەركوك".

بەوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس، لەئێستادا هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك بەتەواوەتی لەكەركوك و دەوروبەری راگیراوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure