بانكى ناوه‌ندى عێراق لقێكى نوێ له‌ نه‌جه‌ف ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2018‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌منزیكانه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق لقێكى نوێ له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى به‌ ناوچه‌ى فوراتى ناوه‌ڕاست بگه‌یه‌نێت.


عه‌لى عه‌لاق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌گى رۆژنامه‌وانیدا له‌ نه‌جه‌ف رایگه‌یاند "به‌مزیكانه‌ لقێكى نوێى بانكى ناوه‌ندى له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئاسانى خزمه‌تگوزارییه‌ بانكییه‌كان به‌ ناوچه‌كانى فوراتى ناوه‌ڕاست بگه‌یه‌نن".

عه‌لاق وتیشى "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سندوقى نه‌ختیه‌نه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زۆر باشه‌، هیچ مه‌رجێكى ئه‌وتۆیان نییه‌، جگه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى بانكى".

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى رونیشیكرده‌وه‌، رێژه‌ى یه‌ده‌گى نه‌ختینه‌ى بیانى له‌ بانكى ناوه‌ندى به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ كه‌ 160%ـە، ئه‌وه‌ش پێوه‌رێكى باشه‌.

بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ هه‌ولێریش لقێكى كردۆته‌وه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ شارى سلێمانى لقێك بكاته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure