کەشناسی بڕی بارانبارینی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/01/2018‌ :: 446‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمى ئاشکراکرد.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڕی بارانبارینی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە زۆرترین بڕ لە ناوچەی بامەڕنی باریوە کە ٣٧،٤ ملم بووە و کەمترینیش لە پارێزگای کەرکووک بووە کە تەنها .،٣ ملم بووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure