نیویۆرک تایمز: باڵیۆزی ئەمریکا ٢٠١٩ لە قودس دەستبەکاردەبێت

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2018‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەلەدەکات لە رێوشوێنەکان بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تەلەبیبەوە بۆ قودس بەو ئامانجەی لە ساڵی ٢٠١٩دا کارەکان تەواوببن. 


رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵاوە ئاشکرایکرد، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە ئۆفیسی دەیڤد فریدمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل بگوازێتەوە بۆ بینای كونسوڵخانە لە گەڕەکی (ئارنونا) لە باشوری قودس کە ساڵی ٢٠١٩ فریدمان لەو بینا نوێیەدا دەست بەکارەکانی دەکات تا ئەوکاتەی بینا نوێکەی باڵیۆزخانەکە لەو شارە تەواو دەبێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە پلانی ئیدارەی ئەمریکا لەبەرامبەر كونسوڵخانەکە ئەوەیە کە گرنگی بە دەرهاویشتەی بڕیارە سیاسیەکان بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانە و ناڕەزایەتی فەلەستینیەکان و عەرەب و جیهامی ئیسلامی نادات. 

پێشتر بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە دڵنیایە لەوەی واشنتن بەر لە کۆتایی ٢٠١٨ باڵیۆزخانەکەی دەگوازێتەوە، بەڵام ترەمپ نکوڵی لێکرد و رایگەیاند ئەوە لە چوارچێوەی پلانەکەیاندا نیە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە