نرخی ئەمڕۆی دراوە جیهانییەكان لەبازاڕەكانی هەرێمى كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2018‌ :: 540‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100  دۆلار به‌ 125 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە 100 دۆلار بە 125 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 173 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 28 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

رۆژی پێنجشەممە نرخی دراوەكان بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 600 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 28 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure