ئه‌نه‌كه‌سه‌: توركیا به‌ داگیركردنى عه‌فرین هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 315‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا ( ئه‌نه‌كه‌سه‌) رایده‌یه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هێرشی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی توركیا ده‌كه‌ن. 


كاوه‌ ئازیزی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا ( ئه‌نه‌كه‌سه‌)  ئه‌مڕۆ هه‌یینی 19ی كانونی دووه‌م، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هێرشی سوپای توركیاين بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و پێمانوایه‌ توركیا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات و پێویسته‌ واز له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بهێنێت". 

وتیشى "ئه‌گه‌ر توركیا عه‌فرین داگیربكات ئه‌وه‌ دۆخێكی نه‌خوازراو و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕووده‌دات و مه‌ترسی گه‌وره‌ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاشتی و ئارامی هاوڵاتیان و خه‌ڵكی كوردیش ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌". 

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هێزه‌كان له‌شكری ڕۆژ نزیكه‌ی 700 كیلۆ مه‌تر له‌ عه‌فرینه‌وه‌ دورن و په‌كه‌كه‌ش ڕێگه‌ی نه‌داین بگه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین، ئێستاش ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و هێزه‌ بگه‌ڕێیننه‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ ڕۆژئاوای كوردستان. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure