وێنه‌: له‌ كانى ماسێ 35 سم به‌فرباریووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 3329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، له‌ درێژه‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ نزیكه‌ى 35 سم به‌فر له‌ ده‌روازه‌ى سنورى سەرزێرێ-ى سه‌ر به‌ناحییه‌ى كانى ماسێ له‌ زاخۆ باریوه‌.

په‌یامنێرى دواڕۆژ له‌ ناحییه‌ى كانى ماسێ-وه‌ پێى راگه‌یاندین "شه‌پۆلى به‌فربارینه‌كه‌ له‌ شه‌وى پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و تا پاشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆش زۆر به‌چڕى باریوه‌".

وتیشى "به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ كه‌شناسییه‌وه‌ ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتون ڕێژه‌ى به‌فربارین له‌ ده‌روازه‌ى سەرزێرێ تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 35 سم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاراده‌یه‌ك ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووه‌، به‌ڵام تیمه‌كانى هاتوچۆ به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان".

هاوكات زیاد به‌روارى، دانیشتوى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند "هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ى سەرزێڕێ به‌رده‌وامه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنه‌بووه‌ ته‌نیا كه‌مێك ئاسته‌نگى كه‌شوهه‌وا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى سه‌ختى ناوچه‌كه‌ و شاخاویبوونیه‌وه‌ تاراده‌یه‌ك لاى هاوڵاتیان ئاسایبووه‌ته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure