سلێمانی: هاوڵاتییه‌ك به‌هۆى گڕگرتنى زۆپاوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هەینی 19ی كانوونی دووه‌م، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌هۆی گڕگرتنی زۆپاوه‌ له‌ سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت "به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی سلێمانی به‌هۆی گڕگرتنی زۆپاوه‌ سووتا".

وتیشى "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا".
 
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌شكرد "هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی (م، س، ح)ه‌و ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌ و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی سلێمانییه‌، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure