كۆمسیۆن: زیاتر له‌ 600 هه‌زار هاوڵاتى له‌ پارێزگاى سلێمانى خۆیان بۆ ده‌نگدان تۆمار كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 388‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 600 هه‌زار هاوڵاتى له‌ سنورى جوگرافى كۆنى پارێزگاى سلێمانى خۆیان بۆ ده‌نگدان تۆماركردووه‌، ده‌شڵێت "زیاتر له‌ 21 هه‌زار كارتى ده‌نگدان دراوه‌ته‌وه‌ به‌و كه‌سانه‌ى خۆیان تۆمار كردووه‌".


ڕه‌نج شوكرى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به‌ دواڕۆژى وت "تا ئێستا له‌ سنورى جوگرافى كۆنى پارێزگاى سلێمانى، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین 606 هه‌زار و 114 هاوڵاتى و ئاواره‌ى عه‌ره‌ب ناوى خۆیان له‌ تۆمارى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان تۆمار كردووه‌".

وتیشى "دوو هه‌فته‌یه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى كارتى ده‌نگدان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوى خۆیان له‌ تۆمارى بایۆمه‌ترى تۆمار كردووه‌، تا ئێستاش 21 هه‌زار و 826 كه‌س كارته‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌".

ڕه‌نج شكورى، باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و كارته‌ له‌ ئیسپانیا چاپ ده‌كرێت كه‌ وێنه‌ و په‌نجه‌مۆرى ده‌نگده‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ره‌، دواتر ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ كۆمسیۆنى گشتى له‌ به‌غدا و ئه‌وانیش ده‌ینرێنه‌وه‌ بۆ ئۆفیسه‌كانى كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكان".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى 79 ناوه‌ندى دابه‌شكردنه‌وه‌ى كارت و تۆمارى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانمان هه‌یه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure