وێنه‌: بەفر ڕێگای نێوان ڕانیە و ناحیەی وەرتێ-ى داخست

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 15787‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،محەمەد مستەفا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی دووەم، بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگەی نێوان قەزای ڕانیە و ناحیەی وەرتێ-ى لە سنوی قەزای رواندز داخرا.


شەماڵ خالید، دانیشتوی ناحیەی وەرتێ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیەوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگای هاتوچۆی نێوان سنوری قەزای ڕانیە و سنوری ناحیەکەیان گیراوە و هاتوچۆکردن پەکی کەوتووە لەو ڕێگایە".

وتیشی "لە دوێنێ پێنجشەمەوە بەفر بارین لەو سنورە دەستی پێکردووە، دوێنی بەهۆی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەتەواوی هاتوچۆ پەکی کەوتووە".

لای خۆشیەوە بەختیار ئەحمەد، بەرێوبەری ڕێگاوبانی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە ڕێگەی تیمەکانیانەوە ئەمڕۆ ئەو ڕێگایە لە بەفر پاکدەکەنەوە و ڕێگاکە بەڕووی شۆفێراندا دەکەنەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure