گۆڕان و كۆمەڵ: پاراستنی ئاسایش وژیانی هاوڵاتیانی عەفرین لە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2018‌ :: 325‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
هەردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینن كە پاراستنی ئاسایش وژیانی هاوڵاتیانی عەفرین لە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

رۆژی پێنجشەممە 18ی كانونی دووەمی 2018، هەردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندراوێكیان لەسەر هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین لە خۆر ئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان:

 
هاونیشتمانیانی بەرێز, گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری عەفرین لەدۆخێكی هەستیار و لەبەردەم هەرەشەی پەلاماری سەربازی دەوڵەتی توركیادان, ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەكەین و پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشكانمان لە عەفرین لەئەستۆی كۆمەلگەی نێودەولەتی, هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریكا بەتایبەتی دەبینین. پێویستە دەوڵەتی توركیا رێز لە گەلانی سوریا و خواستە سیاسییەكانیان بگرێت. 

داوا لە رێكخراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەكەین دەستبەجێ هەنگاوی كرداری بنێن بۆ راوەستاندنی هەرەشەكان لەسەر عەفرین. 

ئێمە لە هەردوو فراكسیۆن داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان بەناوی گەلی هەرێمی باشوری كوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە 
رابگەیەنێت.

سەركەوتن بۆ خواستی دیموكراتییانەی گەلانی سوریا و گەلەكەمانە لە رۆژئاوای كوردستان

فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی 
١٨/١/٢٠١٨



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure