كه‌شناسى هەرێم هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه كهنهیهنه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌كانیان
هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2018 :: 52273 جار بینراوە
دواڕۆژ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه بڵاوده‌كاته‌وه و داوایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كات كه له‌كاتى بارینى به‌فر و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا دوور بكه‌ونه‌وه له هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ.
له ئاگادارییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمدا هاتووه "ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن دوربكه‌ونه‌وه له‌هاتنه ده‌ره‌وه له‌كاتى به‌فر باریندا، به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى دوور بن له هه‌ر روداوێكى نه‌خوازراوى داڕمان".