بانكی رافدەین قەرزێكی 75 ملیۆن دیناری دەداتە پزیشكان

هەواڵ / ئابوری :: 19/01/2018‌ :: 239‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكی رافدەین رایده‌گه‌یه‌نێت، قەرزێكی 75 ملیۆن دیناری دەداتە پزیشكانی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 18ی کانونی دووەم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بانكەكەیان قەرزێك بەبڕی 75 ملیۆن دینار دەداتە پزیشكانی عیراق  لە گشت پسپۆڕییەكاندا.

رونیشیكردۆته‌وه‌  پێدانی 25 ملیۆن تا 40 ملیۆن دینار قەرز پێویستی بەدوو كەفیل دەبێت، لە 40 ملیۆ 75 ملیۆن دیناریش پێویستی بارمه‌ته‌ى موڵك  (رهن عقار) دەبێت.

 لەساڵی رابردووش بانكی رافیده‌ین پێدانی قەرزی 10 بۆ 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و خاوەن هوتێل و پیشە تەندروستییەكان راگەیاند.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure