هەڵەبجە: زیان لێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس قەرەبوو دەكرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2018‌ :: 271‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژامەوانیدا ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، ئاشاكرایانكرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە(35)ی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ڕژێی لەناوچووی بەعس لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنن، لە ڕۆژانی داهاتوشدا كۆبونەوەكان دەستپێدەكەن.


لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا عەبدولقادر محەمەد، ئەندانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ لە گەڵ پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجە گفتووگۆمانكرد لەسەر  هۆكاری جێبەجێكردنی یاسای ژمارە(35)ی ساڵی 2013 ی پەرلەمانی عێراق كە تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی هاوڵاتیان بەهۆی كردارەكانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارماندا كە لیژنەیەك پێكبهێنین بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە و جێبەجێكردنی یاساكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسی ژمارە (35) هەموو بەركەوتووانی چەكی كیمیایی وەك زیندانی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەشی كە ئاوارەی ئێران بوون هەموویان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دەكرێنەوە، هاوكات ئەم یاسایە لە چند پارێزگایەكی عێراق جێبەجێكراوە و ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە بەهۆی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە قەرەبوو كراونەتەوە، بەڵام لەهەرێمی كوردستان ئەو یاسایە وەك خۆی جێبەجێنەكراوە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی چۆنیەتی دروستكردنی فشار لەسەر حكومەتی عێرقی بۆ پابەندكردنی بە قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زیانلێكەووی هەڵەبجە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجە دەكەین بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی گشتگیر بۆ راسپاردنی نوێنەرانی كورد لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق بۆ كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2013 پەرلەمانی عێراق.

 ئاماژەی بەوەكرد، جێگەی داخە كە حكومەتی عێراقی قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی كردوەتەوە كە بەگوێرەی ئەویاسایە زەرەرمەند بوون بەڵام ئامادە نییە هاوڵاتیانی هەرێم قەرەبوو بكاتەوە، بۆیە ئەمڕۆ لە گەڵ ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گفتوگۆمانكرد بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە(35) ئەوەش بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ورد لەبارەی هەموو ئەو كەسانەی زەرەرمەند بوون و قەرەبوو نەكراونەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure