پۆستە ئیدارییەكانی كەركوك بەڕێژەی لەسەدا 32 بەسەر پێکهاتەکاندا دابەشدەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/01/2018‌ :: 410‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەڕۆژانی داهاتوودا بڕیارە وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی كەركوك بكات و پۆستەكانی پارێزگاكە بەڕێژەی لەسەدا 32 لەنێوان پێكهاتەكاندا دابەشبكات.


بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدەكەی بەغدا سەردانی كەركوك بكات.

ئەمیرە عەبدولكەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی وت "لەكەركوك دەستكراوە بەپڕكردنەوەی پۆستەكانی كورد بەكەسانی عەرەب و توركمان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و رەچاوكردنی هاوسەنگی".

وتیشی "ئێمە وەكو كورد دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و بەرێژەی لەسەدا 32 بۆ هەر پێكهاتەیەك قبوڵ ناكەین، چونكە كورد لەسەدا 52ی پارێزگاكە پێكدەهێنێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure