دواڕۆژ زیانی ئاگرەکەی عه‌لوه‌ى سلێمانى بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 18/01/2018‌ :: 360‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ، چوارشەممە لەناو عەلوەی سه‌وزه‌ و میوه‌ و كه‌لوپه‌لى شاری سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە، دواڕۆژ زیانە مادییەکانی بڵاودەکاتەوە كه‌ به‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.


عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی بەدواڕۆژی وت" لە ئاگرکەوتنەوەکەدا 9 دوکان بەتەواوی سوتان، کە زیانی مادیان بە ٢٠٠ ھەزار بۆ ٢٥٠ ھەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت".

وتیشی"ئه‌و دوکانەکانانه‌ى سوتاون، کەلوپەلی قه‌رتاسیە و کۆگایەکی توتنی نێرگەلە و بەشێکی دیكه‌ى دوکانەکان كه‌مالیات و كه‌لوپه‌ل شتومه‌كى ناوماڵ بوون".

ئێوارەی دوێنێ17ى كانوونى دووه‌م لەناو عەلوەی سلێمانی بەھۆی تەقینی بتڵێكى غازى بچووك (پکنیک) له‌ناو یەکێک (9) دوکان بەتەواوی سوتان و ٢ دوکانی تریش بەشێکی سوتا و هیچ زیانى گیانى نه‌بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure